وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه مه‌شقەكانی رادەگرێت
وه‌ك هه‌نگاوێكی خۆپارێزی
K24 - ھەولێر
لەچوارچێوەی رێكارەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا، وەزارەتی پێشمەرگە بڕیاریدا، پڕۆسەی مەشق بۆ ماوەیەكی كورت رابگرێت.
ماڵپەڕی فەرمی وەزارەتی پێشمەرگە ئاشكرای كرد: "وه‌ك هه‌نگاوێكی خۆپارێزی، ئه‌مڕۆ 27/2/2020 وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بڕیاریدا، پرۆسه‌ی مه‌شق له ته‌واوی بنكه‌كانی مه‌شقی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بۆ ماوه‌یه‌كی كورت رابگیرێ".
لیوا قاره‌مان كه‌مال، جێگری سه‌رۆكی ئه‌ركان بۆ مه‌شق و ئۆپه‌راسیۆنه‌كان رایگه‌یاند: "به ره‌چاوكردنی ئه‌و بارودۆخه نائاساییه ته‌ندروستیه‌ی له‌وڵاتانی دراوسێدا هه‌یه، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به پێویستی ده‌زانێ رێكاری رێگه‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا و پلانی خۆپارێزی بگرێته‌به‌ر، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌نته‌ری مه‌شقی هاوپه‌یمانان له كوردستان (ktcc) بڕیاریماندا به راگرتنی ته‌واوی پرۆسه مه‌شقیه‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له ته‌واوی بنكه و فێرگه مه‌شقیه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته و، دواتر به‌گوێره‌ی بارودۆخه‌كه بڕیاری نوێ ده‌درێت".
گوتیشی: "ئه‌م بڕیاره بۆ پارێزگاری كردنه له ته‌ندروستی پێشمه‌رگه و رێگری كردن و خۆپارێزیه له بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا".
ھ.م