گه‌نجێكی لوبنانی 35 ساڵ به‌دوای خێزانه‌كه‌یدا ده‌گه‌ڕێت.. دواجار له كه‌ركووك ده‌یدۆزێته‌وه
به‌هۆی قورگی پڕ گریان ناتوانێت چیرۆكه‌كه‌ی به‌ته‌وای بگێڕێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
گه‌نجێكی لوبنانی دوای گه‌ڕان بۆ ماوه‌ی 35 ساڵ به‌دوای خانه‌واده‌كه‌یدا، توانی كه‌سوكاری باوكی له پارێزگای كه‌ركووك بدۆزێته‌وه.
ئه‌و گه‌نجه كه ناوی محه‌مه‌د داود ئه‌حمه‌ده و ته‌مه‌نی 40 ساڵه و له دایكێكی لوبنانی و باوكێكی كه‌ركووكی هاتووه‌ته دونیا و نه‌هامه‌تییه‌كانی كاتێك سه‌ریانهه‌ڵدا، كه له سه‌رده‌می شه‌ڕی ناوخۆی لوبنان له ساڵی 1986 باوكی ون ده‌بێت، ئه‌و كات ته‌مه‌نی داود ته‌نیا 6 ساڵ ده‌بێت، له‌و كاته‌وه فشاره‌كانی سه‌ختی ژیان له‌سه‌ر خۆی و دایكی و خوشكه بچووكه‌كه‌ی كه به دوو ساڵ له‌خۆی بچووكتره چڕ ده‌بێته‌وه.
له ساڵانی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو باوكی محه‌مه‌د كه له‌دایكبووی ساڵی 1950 بوو، چووه‌ته به‌یروت و له ساڵی 1979 هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكی لوبنانی به ناوی خه‌دیجه ئه‌حمه‌د ده‌كات و له لوبنان ده‌ست به ژیانێكی نوێ ده‌كات و ته‌نیا له رێگه‌ی نامه‌گۆڕینه‌وه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی له عێراق ده‌مێنێت.
داود له ساڵی 1983 تا ساڵی 1984 له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیسرائیله‌وه ده‌ستگیر ده‌كرێت و ده‌ستیش به‌سه‌ر ته‌واوی به‌ڵگه‌نامه‌كانیدا ده‌گیرێت، هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه ژیانی محه‌مه‌دی كوڕی بۆ زنجیره‌یه‌ك مه‌ینه‌تی ده‌گۆڕێت.
ئه‌ركێكی سه‌خت:
دوای ئازادكردنی له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه، داودی باوكی محه‌مه‌د له جه‌نگی ناوخۆی لوبنان له ناوچه‌ی "نه‌بتیه" له ساڵی 1986 ده‌كوژرێت و محه‌مه‌دی 6 ساڵان و كچێكی 4 ساڵی و هاوسه‌رێكی گه‌نج له‌دوای خۆی به‌جێ ده‌هێڵێت.
هه‌ر له‌و كاته‌وه هاوسه‌ری داود هه‌وڵه‌كانی بۆ دۆزینه‌وه‌ی خانه‌واده‌ی هاوسه‌ره كوژراوه‌كه‌ی له عێراق چڕ ده‌كاته‌وه، به‌ڵام رووبه‌ڕووی كۆسپ و سه‌ختی زۆر بووه‌ته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی محه‌مه‌د ده‌گاته ته‌مه‌نی گه‌نجێتی، خۆی به‌رده‌وامی به‌و هه‌وڵانه ده‌دات كه دایكی بۆ دۆزینه‌وه‌ی كه‌سوكاری باوكی ده‌ستیپێكردبوو و وه‌ك باسی لێوه ده‌كات، "له ساڵی 2000ـه‌وه له گه‌ڕان به‌رده‌وامم، به‌ڵام هه‌میشه هه‌وڵه‌كانم شكستیان هێناوه، چه‌ندین جار له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه كه‌سانێكه‌وه به‌ڵێنی دۆزینه‌وه‌ی كه‌سوكاری باوكم پێدراوه، به‌ڵام هه‌میشه هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنراوم و پاره‌ی منیان بردووه و بهڵێنهكهشیان نه‌بردووه‌ته سه‌ر".
ئه‌و گه‌نجه لوبنانییه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، "زیاتر له جارێك په‌یوه‌ندیم به باڵیۆزخانه‌ی عێراقیه‌وه له به‌یروت كردووه، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی هیچ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك كه عێراقیبوونی من پشتڕاست بكاته‌وه، كه سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌نامه‌كان له‌كاتی ده‌ستگیركردنی باوكم له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرابوو، نه‌متوانی به هیچ ئه‌نجامێك بگه‌م و باڵیۆزخانه‌ش ته‌نیا ناوی باوكم و نازناوه‌كه‌یان وه‌رده‌گرت".
دوای گه‌ڕان بۆ ماوه‌ی زیاتر له 3 ده‌یه و نیو، محه‌مه‌د توانی له رێگه‌ی تۆڕی فهیسبووكهوه چالاكوانێكی مه‌ده‌نی له كه‌ركووك به ناوی "نه‌به‌ز هه‌مه‌وه‌ندی" بناسێت و داوای لێ‌كرد، له دۆزینه‌وه‌ی خانه‌واده‌ی باوكی هاوكاری بكات، به‌وه‌ی كه خه‌ڵكی هه‌مان شاری باوكییه‌تی.
په‌یوه‌ندییه‌كی له‌ناكاو:
چالاكوانه‌كه‌ی كه‌ركووك ده‌ڵێت: محه‌مه‌د سه‌رتاپای چیرۆكی خۆی و باوكی بۆی گێڕاوه‌ته‌وه، كه چۆن له ژیانی خۆی به‌هۆی گه‌ڕان به‌دوای كه‌سوكاره‌كه‌ی له عێراق مه‌ینه‌تیه‌كی زۆری چه‌شتووه.
وه‌ك هه‌مه‌وه‌ندی ده‌ڵێت: "داوام له محه‌مه‌د كرد، ناوی ته‌واوی باوكی و وێنه‌یه‌كی بۆم بنێرێت، دواتر له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆم له تۆڕی فه‌یسبووك بڵاوكرده‌وه، ته‌نیا 2 كاتژمێری نه‌برد، په‌یوه‌ندییه‌كی لهناكاوم بۆ هات".
سه‌باره‌ت به‌و په‌یوه‌ندییه له‌ناكاوه هه‌مه‌وه‌ندی گوتی: "ئافره‌تێك په‌یوه‌ندی پێوه كردم و پرسیاری له‌باره‌ی ناو و وێنه‌ی ئه‌و كه‌سه لێ كردم كه له فه‌یسبووك بڵاوم كردبووه‌وه و گوتی: تۆ ئه‌مه‌ت له‌كوێ ده‌ستكه‌وتووه؟، هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌مه برای منه و ماوه‌ی زیاتر 35 ساڵه هیچ له‌باره‌یه‌وه نازانین".
دوای به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندییه‌كانمان و دڵنیابوونه‌وه له راستی و دروستی زانیارییه په‌یوه‌ندیداره‌كان به هه‌ردوو خێزانه‌كه‌وه، چالاكوانه‌كه‌ی كه‌ركووك نێوه‌ندگیری له نێوان هه‌ردوو خێزانه‌كه‌دا كرد و وه‌ك خۆی باسی ده‌كات، "ئه‌و چیرۆكه له سهروسهربردهكانی ناو فیلمه‌كانی هۆلیۆد ده‌چێت".
ته‌نیا هه‌فته‌یه‌كی پێچوو تا گه‌نجه لوبنانییه‌كه له به‌یروته‌وه له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه گه‌یشته پارێزگای كه‌ركووك، بۆ ئه‌وه‌ی چاوی به مام و پووره‌كانی بكه‌وێت. به‌و شێوه‌یه وه‌سفی یه‌كه‌م ساته‌كانی دیداریان ده‌كات: "من باوكی خۆمم له روخساری ئه‌واندا ده‌بینییه‌وه كه هێشتا منداڵ بووم ئه‌وكاته‌ی له ده‌ستم دابوو".
له‌گه‌ڵ سڕینه‌وه‌ی فرمیسكه‌كانی محه‌مه‌د ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، "چه‌نده پێم‌خۆش بوو باوكیشم له‌گه‌ڵمان بایه و به‌یه‌كه‌وه پێكه‌وه دڵخۆشییهكهمان ته‌واو كردبا"، به‌هۆی به‌رده‌وامی هاتنه‌خواره‌وه‌ی فرمێسكه‌كانی و قورگی به گریانه‌وه ناتوانێت زیاتر باس له چیرۆكه‌كه‌ی بكات.
مه‌یسا كه ته‌مه‌نی 38 ساڵه و خوشكی محه‌مه‌ده، دیداره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ی باوكی به "موعجیزه" ناو ده‌بات و ده‌ڵێت: وێنه باوكه كۆچكردووه‌كه‌ی له‌به‌رده‌می نوێبووه‌ته‌وه و ئه‌و هه‌سته‌ی لا درووست بووه، كه ناتوانێت به‌هیچ ده‌ربڕینێك وه‌سفی بكات.
دوای ئه‌وه‌ی له كه‌ركووك چاوی به كه‌سوكاری باوكی ده‌كه‌وێته‌وه، محه‌مه‌د ده‌ڵێت: "ده‌مه‌وێت ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقیم پێ بدرێت، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی به‌ڵگه‌نامه‌ی داواكراو، ئه‌م پرسه بۆ ئه‌و دوو خوشك برایه تا راده‌یك سه‌خته".
سه‌رچاوه: ئه‌لجه‌زیره
H.B
