له كه‌ركووك حاڵه‌تێكی دیكه‌ی تووشبوون به كۆرۆنا تۆمار كرا
پێشتر چوار حاڵه‌ت تۆمار كرابوو
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی حكومه‌تی عێراق، هه‌واڵی تۆماركردنی حاڵه‌تێكی دیكه‌ی تووشبوون له ڤایرۆسی كۆرۆنای له شاری كه‌ركووك راگه‌یاند.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌یف به‌در، گوته‌بێژی وه‌زاره‌ته‌كه رایگه‌یاند، حاڵه‌تێكی نوێی تووشبوو به كۆرۆنا له پارێزگای كه‌ركووك تۆمار كراوه، كه پیاوێكه ته‌مه‌نی 51 ساڵه و ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه له ئێران گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها هاتووه: له لایه‌ن تیمه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستییه‌وه چاودێری كراوه و نموونه‌ی لێ وه‌رگیراوه و ره‌وانه‌ی پشكنین كراوه و ئه‌نجامی پشكنینه‌كه‌ی پۆزه‌تیڤ بووه و هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌یه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كان خراوه‌ته ژێر چاودێری وردی پزیشكییه‌وه.