لە ھەولێر دەست بەسەر 14 ئۆتۆمبێل دا گیرا
پۆلیس زانیاری دەخاتەڕوو
K24 - ھەولێر
شەوی رابردوو ھێزەكانی پۆلیس لە شەقامی 120 مەتری شاری ھەولێر دەستیان بەسەر 14 ئۆتۆمبێلدا گرت. پۆلیسی ھەولێر رایدەگەیەنێت، جەنجاڵیان لە شەقامەكە دروست كردووە و خەڵكیشیان هەراسان كردووە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "شەوی رابردوو 27/2/2020، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتوچۆ، لە شەقامی 120 مەتری دەستیان بەسەر 14 ئۆتۆمبێلدا گرت، كە پێشبڕكێیان دەكرد و بە شێوەیەكی نەشیاو و بە خێرایی بە دەوری یەكتریدا دەسووڕانەوە، كە بەو هۆیەوە جەنجاڵی لە شەقامەكە دروست ببوو و خەڵكیشیان هەراسان دەكرد و پابەندی یاساكانی هاتوچۆ نەبوون".
پۆلیسی ھەولێر جەختدەكاتەوە: "هەر كەسێكیش ئەو جۆرە كردارە دووبارە بكاتەوە، رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر دەگیرێتە بەر و ئۆتۆمبێلەكەشی دەستی بەسەردا دەگیرێت".


