بارانبارین دەستپێدەكاتەوە
كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان ھەور و نیمچە ھەوردا دەبێت. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر و دھۆك 17 و سلێمانی 16 پلە و لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 19 پلەی سیلیزی دەبێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی شەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەور دەبێت و بارانبارین دەستپێدەكات، لە كاتەكانی ئێوارەدا كاریگەری زیاتر دەبێت و ئەگەری لێزمە باران و ھەورە تریشقە ھەیە.



