توركیا پێنج ھێلیكۆپەری سووریای تێكشكاند
"زیاتر لە 2 ھەزار ئامانجی سووریامان پێكاوە"
K24 - ھەولێر
وەزیری بەرگری توركیا رایدەگەیەنێت، پێنج ھێلیكۆپەر و دەیان تانك و زرێپۆشی سوپای سووریایان تێكشكاندووە.
خەلووسی ئاكار، وهزیری بهرگری توركیا رایگەیاند "لە دوای ھێرشەكەی دوێنی بۆ سەر ھێزەكانمان لە ئیدلب، زیاتر لە 2 ھەزار ئامانجی سووریامان پێكاوە و پێنج ھێلیكۆپەر و دەیان تانك و زرێپۆشی سوپای سووریامان تێكشكاندووە".
لەلایەكی دیكە و پەیوەست بە دۆخی ئیدلبەوە، بەگوێرەی میدیاکانی رووسیا، وڵاتەکەیان دوو کەشتی جەنگی هەڵگری مووشەکی کالیبر لە دەریای رەشەوە رەوانەی کەناراوەکانی سووریا دەکات.
ئاماژەیان بەوەشکردووە کە رەوانەکردنی کەشتییەکان دوای ئاڵۆزییەکان ئیدلبەوە دێن و هەردوو کەشتییەکەش گەرووی تورکیایان تێپەڕاندووە.
رەوانەکردنی کەشتییە جەنگیەکان لەلایەن رووسیاوە بۆ کەناراوەکانی سووریا، دوای کوژرانی زیاتر لە 30 سەربازی تورکیا دێت لە ئیدلب.