توركیا پێنج ھێلیكۆپەری سووریای تێكشكاند

"زیاتر لە 2 ھەزار ئامانجی سووریامان پێكاوە"

K24 - ھەولێر

وەزیری بەرگری توركیا رایدەگەیەنێت، پێنج ھێلیكۆپەر و دەیان تانك و زرێپۆشی سوپای سووریایان تێكشكاندووە.

خەلووسی ئاكار، وه‌زیری به‌رگری توركیا رایگەیاند "لە دوای ھێرشەكەی دوێنی بۆ سەر ھێزەكانمان لە ئیدلب، زیاتر لە 2 ھەزار ئامانجی سووریامان پێكاوە و پێنج ھێلیكۆپەر و دەیان تانك و زرێپۆشی سوپای سووریامان تێكشكاندووە".

لەلایەكی دیكە و پەیوەست بە دۆخی ئیدلبەوە، بەگوێرەی میدیاکانی رووسیا، وڵاتەکەیان دوو کەشتی جەنگی هەڵگری مووشەکی کالیبر لە دەریای رەشەوە رەوانەی کەناراوەکانی سووریا دەکات.

ئاماژەیان بەوەشکردووە کە رەوانەکردنی کەشتییەکان دوای ئاڵۆزییەکان ئیدلبەوە دێن و هەردوو کەشتییەکەش گەرووی تورکیایان تێپەڕاندووە.

رەوانەکردنی کەشتییە جەنگیەکان لەلایەن رووسیاوە بۆ کەناراوەکانی سووریا، دوای کوژرانی زیاتر لە 30 سەربازی تورکیا دێت لە ئیدلب.