گیان لەدەستدان بەھۆی كۆرۆنا لە ئێران زیادیكرد
"زیاتر لە 380 كەس تووشی كۆرۆنا بوونە"
K24 - ھەولێر
هەشت کەسی دیکە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لەدەستدا و ژمارەی گیان لەدەستدانیش بەهۆی ڤایرۆسەکە لەو وڵاتە بۆ 34 کەس بەرزبووەوە.
کیانوش جەهانپوور، بەرپرسی پەیوەندییەكان و راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند، لە 24 کاتژمێری رابردوودا هەشت کەسی دیکە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و كۆی ژمارەی گیان لەدەستدانیش بە كۆرۆنا لە ئێران بۆ 34 کەس بەرزبووەوە.
ئاشکراشی کرد، کە ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەی بۆ 388 کەس بەرزبووەتەوە.