كەشناسی رەوشی كەشوھەوای راگەیاند

كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

K24 - ھەولێر         

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ئاسمان لە نیمچە ھەورەوە دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو بارانبارین دەستپێدەكات. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 18 و سلێمانی 17 و دھۆك 13 پلە و لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 19 پلەی سیلیزی دەبێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی یەكشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەور دەبێت لەگەڵ بارانبارین، لە ھەندێك كاتدا ھەورە تریشقەی لەگەڵدایە.