وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی روونكردنه‌وه‌ی له باره‌ی "لێژنه‌ی گه‌ڕۆك" ده‌دات
ده‌نگۆیه‌ك ره‌تده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ره‌تیده‌كاته‌وه تیمی گه‌ڕۆكی تایبه‌ت به پشكنینی كۆرۆنایان هه‌بێت و رایده‌گه‌یه‌نێت كه هێلی گه‌رمیان بۆ ئه‌و بابه‌ته كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام تیمی گهڕۆكیان نییه.
دكتۆر محه‌مه‌د قادر، تایبه‌ت به كوردستان 24ی رایگه‌یاند، وه‌كو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هیچ تیمێكی گهڕۆكیان نییه، به‌ڵام هێلی گه‌رمیان كردووه‌ته‌وه بۆ په‌یوه‌ندیكردن، شوێنی كه‌ره‌نتین و تایبه‌تیش له خاڵه سنوورییه‌كان هه‌یه.
دووپاتیش له‌وه ده‌كاته‌وه، كه له بنكه ته‌ندروستییه‌كانیش كه‌سانی تایبه‌ت دانراون بۆ چۆنیه‌تی حه‌واڵه‌كردنی گومانلێكراون بۆ سه‌نته‌ری چاره‌سه‌ركردن.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، سه‌نته‌ری چاره‌سه‌ری پێویست له پارێزگاكان هه‌ن و تا ئێستاش هیچ حاڵه‌تێك تۆمار نه‌كراوه.
ئ. م