لێژنه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركووك به 3 زمان هۆشیاری ته‌ندروستی له باره‌ی كۆرۆنا بڵاوده‌كاته‌وه
داوایه‌ك ئاراسته‌ی هاووڵاتیانی كه‌ركووكیش ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
لێژنه‌ی ته‌ندروستی له پارێزگای كه‌ركووك، به هه‌ر سێ زمانی كوردی، عه‌ره‌بی و توركمانی، هۆشیاری له باره‌ی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوده‌كاته‌وه.
لێژنه‌كه داوا له هاووڵاتیانیش ده‌كات، جگه له ئامۆژگاری لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، پشت به هیچ زانیارییه‌كی دیكه‌ی له‌لابه‌لا و كه‌سانی نابه‌رپرس نه‌به‌ستن.
تا ئێستاش پێنج حاڵه‌تی تووشبوون له كه‌ركووك تۆمار كراوه كه سه‌رجه‌میان پێشتر له وڵاتی ئێران گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
ئ. م