ئەردۆغان نیگەرانە
''ئیدلب وه‌ك بابه‌تێكی خه‌یاڵی و ورژاندن هاته به‌رده‌ممان"
K24 - ھەولێر
سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌میانی دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی توركیا رایگەیاند: "به‌نیگه‌رانییه‌وه له ره‌وشی ئه‌وانه ده‌ڕوانم، كه هێشتا له واتای خه‌باتی وڵاته‌كه‌مان له سووریا تێنه‌گه‌یشتوون".
رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان، له‌باره‌ی دۆخی ئیدلب-ه‌وه گوتی: ''نزیكه‌ی چوار ملیۆن كه‌س به‌هۆی هێرشه خوێناوییه‌كانی رژێمی سووریاوە به‌ره‌و سنووره‌كانمان دێن. ئێستا یەک ملیۆن 500 هەزاریان له سنووره‌كانماندان''.
گوتیشی: ''ئیدلب وه‌ك بابه‌تێكی خه‌یاڵی و ورژاندن هاته به‌رده‌ممان بۆ گۆشه‌گیركردنی وڵاته‌كه‌مان و زه‌وتكردنی ده‌ستكه‌وته‌كانی دیكه‌مان''.
رۆژی پێنجشەممە 27/2/2020 كاروانێكی ھێزەكانی توركیا لە ئیدلب كرایە ئامانج، بەوھۆیەوە زیاتر لە 30 سەربازی توركیا كوژران. ئەمەش كاردانەوەی توندی لەلایەن توركیا لێكەوتەوە. وەزارەتی بەرگری توركیا رایدەگەیەنێت، وەڵامی ھێرشەكەی سووریایان داوەتەوە و "ھەشت تانک، چوار ئۆتۆمبێلی زرێپۆش، پێنج تۆپھاوێژ، دوو مووشەکھاوێژ تێکشکێنراون و 56 سەربازی رژێمی سووریا لە چالاکی خراون".
سەرچاوە: AA