رێكخراوێكی هۆشیاریی ته‌ندروستی كوردستان ده‌چێته كتێبی گینسه‌وه
له رۆژی جیهانی شێرپه‌نجه درێژترین قردێله‌ی شێرپه‌نجه‌یان درووست كردووه
K24 - هه‌ولێر:
رێكخراوی ئاڤی بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری ته‌ندروستی، به‌هۆی دروستكردنی درێژترین قردێله‌ی شێرپه‌نجه له رۆژی جیهانی نه‌خۆشییه‌كه، ناوی ده‌چێته كتێبی گینس و دامه‌زراوه‌ی گینیس بڕوانامه‌ی تایبه‌تی به رێكخراوه‌كه و ئه‌ندامه‌كانی داوه.
كۆڤان فایه‌ق، جێگری سه‌رۆكی رێكخراوه‌كه، به كوردستان 24ی راگه‌یاند، رێكخراوه‌كه رۆژی 4/2/2020 كه رۆژی جیهانی شێرپه‌نجه‌یه، درێژترین قردێله‌ی تایبه‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌یان له‌سه‌ر چیای گۆیژه درووستكردووه.
كۆڤان كه قوتابی كۆلێژی پزیشكی زانكۆی هه‌ولێره، بۆ كوردستان 24 روونیكرده‌وه، درێژی قدرێله‌كه 7 هه‌زار و 229 مه‌تر و 87 سانتیمه‌تر بووه، به‌و جۆره‌ش ژماره‌ی پێوانه‌یی پێش خۆیان به چه‌ند سه‌د مه‌ترێك شكاندووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌گه‌رچی ئه‌ندامانی لێژنه‌كه نه‌یانتوانیوه بێنه كوردستان، به‌ڵام له رێگه‌ی وێنه و گرته‌ی ڤیدیۆیی به شێوه‌ی لایڤ توانیویانه ته‌واوی به‌ڵگه‌كان بۆ ئه‌ندامانی لێژنه‌كه بنێرن و ئه‌وانیش ره‌زامه‌ندیان ده‌ربڕیوه.
دواجار ناوی رێكخراوه‌كه و ئه‌ندامانی به‌شداربووی رێكخراوه‌كه، ناویان له كتێبی گینیس نووسراوه و دامه‌زراوه‌كه‌ش به فه‌رمی له وێبسایتی خۆی وه‌ك شكاندنی ژماره‌ی پێوانه‌یی، رێكخراوه‌كه‌ی ناساندووه.


.jpg)
.jpg)
ئ. م