خاڵێکی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەبازگەی بانی مەقان جێگیرکرا
هه‌موو ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی له كه‌ركووك و پارێزگاكانی عێراقه‌وه دێن پشكنینیان بۆ ده‌كرێت
K24- چه‌مچه‌ماڵ:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ خاڵێكی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنای له بازگه‌ی بانی مه‌قان دانا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی چه‌مچه‌ماڵ رایگه‌یاند، بە مەبەستی ئاگاداربوون لەڕەوشی تەندروستی و جیاکردنەوەی هەرحاڵەتێك، کە گومانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای لێبکرێت.
هه‌ر له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه، ئەمڕۆ شەممە، لەخاڵی پشکنینی بازگەی بانی مەقان لە قەزای چەمچەماڵ، ده‌ستی به پشکنین كرد، بۆ هەموو ئەو هاوڵاتیانەی لە پارێزگای کەرکووك و پارێزگاکانی دیكه‌ی باشوور و ناوەڕاستی عێراقەوە سەردانی سلێمانی و سنورەکە دەکەن.
H.B
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)