به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی هاووڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه
به‌رچاوڕوونی ده‌داته هاووڵاتیان
K24- سلێمانی:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا سه‌باح نه‌سره‌دین ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی سلێمانی له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنادا، به‌رچاوڕوونی ده‌داته هاووڵاتیانی شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه له‌م 3 خاڵانه‌ی خواره‌وه‌دا خراوه‌ته روو:
۱. دوباتی دەکەینەوە تەنها ئەو هاوڵاتیانەی لە وڵاتی ئێران گەراونەتەوە و نیشانەکانی وەك: بەرزی پلەی گەرمی له‌ش، کۆکە و پژمینیان هەیە، پێویستە سەردانی کلینیکی چارەسەری کۆرۆنا بکەن لە گەڕەکی سەرچنار.
۲. تەنها لە کلینیکی چارەسەری کۆرۆنا لە سەرچنار پشكنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکرێت.
۳. هەر نەخۆشخانە و سەنتەرێکی حکومی و ئەهلی بێ ئاگاداری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی پشکنین بۆ ئەو هاوڵاتیانە بکات، رووبەڕووی سزا و لێپێچینەوەی یاسای دەبێتەوە.
H.B