شیرینی كۆرۆنا دروست دەكرێت
دەیانەوێت دڵەڕاوكێی خەڵك بڕەوێننەوە
K24 - ھەولێر
خواردنە ئیتاڵییەكان ناوبانگكێكی زۆریان لە جیھان ھەیە بە تایبەت خواردنەكانی پیتزا و پاستا. خواردنە ئیتاڵییەكان سەرنجی گەشتیاران رادەكێشن و بەردەوام خواستێكی زۆریان لەسەرە، بەڵام ئەمجارە شێفە ئیتاڵییەكان خواردن و شیرینی لەسەر شێوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئامادە دەكەن، بۆ ئەوەی دڵەڕاوكێ و مەترسییە ئەو ڤایرۆسە لەسەر خەڵك كەمبكەنەوە. ئەوان بۆ ئامادەكردنی خواردنەكان گوڵ و توێكڵی پرتەقاڵ بەكاردەھێنن، كە ئامانج لێی بەھێزكردنی بەرگری لەش و رازاندنەوەی خواردنەكانیانە.
لە كارگه‌یه‌كی شیرینی له شاری جێنۆڤای ئیتاڵێا كه سه‌ره‌ڕای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا هێشتاش له كاركردن به‌رده‌وامن و له دوكانێكی بچووكی شیرینی فرۆشیدا رۆژانه شیرینیه‌كانیان بۆ فرۆشتن به‌رده‌ست ده‌خه‌ن. خاوه‌نی ئه‌و دوكان و كارگه‌ی شیرینیه هه‌ستاوه به دروستكردنی شیرینیه‌ك هاوشێوه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ناوی لێناوه شیرینی كۆرۆنا، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی راكێشان سه‌ره‌نجی كڕیاران و له‌م رێگایه‌وه داهاتێكی باشیش كۆ ده‌كاته‌وه.
جیانلوکا سیرزا، خاوه‌ن كارگه‌ی شیرینییەكە دەڵێ: "سه‌ره‌تا ته‌نها بیرۆكه‌یەكی بچووك بوو، دواتر بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته من و هاوكارانم پێكه‌وه له سه‌ر شێوازی دروستكردنی شیرینیه‌كه كارمان كرد له كۆتایی سه‌ركه‌وتوو بووین، به‌م شێوه‌یه توانیمان له كێك و شوكلاته و پیستی پرتقال و جۆره كرێمێكی تایبه‌تی ژاپۆنی، شیرینی كۆرۆنا دروست بكه‌ین و سه‌ره‌نجی كڕیارانی پێ رابكێشین.
ھەروەھا ماریزۆ رۆمانیا، فرۆشیار ئاماژە بۆ ئەوە دەكات: "سه‌ره‌تا تووشی ره‌خنه‌یه‌كی زۆر بووینه‌وه لای خه‌ڵكه‌وه، به‌ڵام ئێمه به‌رده‌وام بووین له سه‌ر كاره‌كه‌مان، هه‌رچه‌نده به‌م هه‌نگاوه ژماره‌ی كڕیارانمان زیادی كردووه، به‌ڵام له راستیدا ئامانجی سه‌ره‌كی ئێمه له‌م كاره هێور كردنه‌وه‌ی باروردۆخه‌كه‌یه و پێمان خۆشه كه خه‌ڵك به رۆانگه‌یه‌كی كۆمیدیشه‌وه سه‌ریری ئه‌م ڤایرۆسه بكات و لێ نه‌ترسێت".