ئێران ئاماری نوێی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنای راگەیاند

ژمارەی مردووان زیادیكردووە

K24 - ھەولێر

ئەمڕۆ کیانووش جەهانپوور، گوتەبێژی وەزارەتی تەندرووستی ئێران دوایین ئاماری قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی ئامارەكە، تا ئێستا 54 کەس لە ئێران گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی تووشبووانیش بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گەیشتووەتە 987 کەس، لەو رێژەیەش زۆرترین توشبووان لە شاری تاران و قوم تۆمار کراوە.

گوتەبێژی وەزارەتی تەندرووستی ئێران ئاشکراشی دەکات، 175 تووشبوو بە ڤایرۆسەكە چاکبوونەتەوە.

بەپێی ئامارە فەرمیەکانیش دوو پەرلەمانتاری دیكەی ئێران تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە و تا ئێستا 7 پەرلەمانتاری ئێرانی هەڵگری ڤایرۆسی کۆرنان.