روونکردنەوەیەك لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان
دڵنیایی دهداته هاووڵاتیان
K24 - ههولێر:
وهزارهتی ناوخۆی حكومهتی ههرێمی كوردستان، له روونكردنهوهیهكدا رایدهگهیهنێت، پاش ئەوەی دەنگۆی راگرتنی جموجۆڵی بازرگانی لە سنووری نێوان هەرێم و تورکیا بڵاوبوویەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو هەوڵەکانی خۆی خستوەتەگەڕ بۆ ئەوەی جووڵەی بازرگانی نێوان هەردوو لا بەردەوام بێت و دڵنیاییش دهدات كه درێغی لە چارەسەرکردنی ئەم کێشانە ناكهن.
دهقی روونكردنهوهكهی وهزارهتی ناوخۆ:
"پاش ئەوەی دەنگۆی راگرتنی جموجۆڵی بازرگانی لە سنووری نێوان هەرێم و تورکیا بڵاوبوویەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو هەوڵەکانی خۆی خستوەتەگەڕ بۆ ئەوەی جووڵەی بازرگانی نێوان هەردوو لا بەردەوام بێت وهەروەها جموجۆڵی بازرگانی سەر سنوورەکان رێکبخرێتەوە بە لە بەر چاوگرتنی رێکارەکانی خۆ پاراستن.
بۆیە هاووڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان درێغی ناکات لە چارەسەرکردنی ئەم کێشانە بە جۆرێك کە کاریگەری لە سەر جموجۆڵی بازرگانی و بازاڕی ناوخۆ نەکات.
وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان
2020/3/1"