بانگه‌وازێكی به‌ په‌له‌ له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه‌ بۆ هاووڵاتیان

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی: له‌و كه‌سانه‌ دووركه‌ونه‌وه‌

K24 - هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ بانگه‌وازێكی به‌ په‌له‌ داوا له‌و هاووڵاتیانه‌ ده‌كات كه‌ له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوو، به‌ شێوه‌یه‌كی قاچاغ له‌ ئێرانه‌وه‌ به‌بێ پشكنین و كه‌ره‌نتین گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ كوردستان، بەزووترین کات دوورکەونەوە لە ماڵ و منداڵ و خێزانەکانیان و پەیوەندی بە تیمەکانی پزیشکی بکەن.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی داواش له‌ هاووڵاتیان ده‌كات، کەوا نزیک نەبنەوە لەم بەڕێزانە لەپێناو تەندروستی خۆیان و خانەوادەیان و پەیوەندی بە تیمەکانی تەندروستی بکەن لەپێناو ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19.

شه‌وی رابردوو لیستێكی ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ بڵاوكرایه‌وه‌، كه‌ به‌بێ پشكنینی تیمی پزیشكی، له‌ خاڵی سنووری مونزریه‌وه‌ له‌ ئێرانه‌وه‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ كوردستان.

ده‌قی بانگه‌وازه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی:

"بانگەوازێکی بەپەلە بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان...

دوای بڵاوبوونەوەی لیستی ناوی ئەو گەشتیارانەی گەڕاونەتەوە هەرێمی کوردستان بەبێ ئەوەی کەڕەنتین بکرێن و جیابکرێنەوە وەیان بە قاچاغ و دوور لە تیمەکانی پزیشکی ئێستا لە هەرێمی کوردستانن یان هەر گەشتیارێکی تر کە لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوو گەڕاونەتەوە جێگای مەترسین، ئاگاداریان دەکەینەوە کەوا بەزووترین کات دوورکەونەوە لە ماڵ و منداڵ و خێزانەکانیان و پەیوەندی بە تیمەکانی پزیشکی بکەن، داواش لە هاوڵاتیانی خۆشەویست دەکەین کەوا نزیک نەبنەوە لەم بەڕێزانە لەپێناو تەندروستی خۆتان و خانەوادەتان و پەیوەندی بکەن بە تیمەکانی تەندروستی لەپێناو ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19.

بەهیوای سەلامەتی بۆ هەمووان.

وەزارەتی تەندروستی

حکومەتی هەرێمی کوردستان"

لیستی ناوه‌كان:

هه‌ولێر

سلێمانی

دهۆك

هه‌ڵه‌بجه‌

گه‌رمیان

رانیه‌

چه‌مچه‌ماڵ

ده‌ربه‌ندیخان

ئ. م