سوپای سووریا: شه‌ش دروونی توركیامان تێك‌شكاند
ره‌وشی ئیدلب ئاڵۆزتر ده‌بێت
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی به‌رگری سووریا، رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هێزی به‌رگری ئاسمانی سووریا شه‌ش فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی توركیای له ئاسمانی ئیدلب تێك‌شكاند.
ئه‌م راگه‌یاندنه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری سووریا دوای ئه‌وه دێت، سوپای توركیا هه‌واڵی تێكشكاندنی دوو فڕۆكه‌ی سه‌ربازی سووریای له ئاسمانی ئیدلب بڵاوكرده‌وه.
هاوكات ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، سوپای سووریا رایگه‌یاند، ئاسمانی وڵاته‌كه‌یان به رووی هه‌ر جووڵه‌یه‌كی فڕۆكه و دروونه‌كانی توركیا داده‌خه‌ن.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، هه‌ر فڕۆكه‌یه‌كی توركیا ئاسمانی سووریا ببه‌زێنێت ده‌كرێته ئامانج.