وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا: ئه‌و قوتابیانه‌ی له ده‌ره‌وه دێنه‌وه ده‌بێت بخرێنه ژێر چاودێرییه‌وه
ئه‌گه‌رنا یه‌كسانكردنی بڕوانامه‌یان بۆ ناكرێت
K24 – هه‌ولێر:
وەزارەتى خوێندنى باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئەو خوێندکارانەى لە زانکۆکانى دەرەوە دەگەڕێنەوە پێوستە پابەندى رێککارە تەندروستییەکانى تایبەت بە (کارەنتین) بن.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، كه وێنه‌یه‌كی بۆ كوردستان24 نێردراوه، هاتووه: سەرجەم خوێندکاران/ قوتابیان کە لە زانکۆکانى کۆمارى ئیسلامى ئێران و شارەکانى ناوەڕاست و خواروى عێراق دەخوێنن و لە ئێستادا گەڕاونەتەوە یان دەگەڕێنەوە، پێویستە پابەندى تەواوى رێککارە تەندروستییەکانى (کارەنتین) بن.
هه‌روه‌ها هاتووه: بە پێچەوانەوە ئەگەر رێککارە تەندروستییەکان جێبەجێ نەکەن، ئەوا لە داهاتودا لە کاتى یەکسانکردنى بڕوانامەکانیان، وەزارەتەکەمان رێککارى یاسایى بەرامبەریان دەگرێتەبەر لە کاتی ئەژمارکردنی مۆڵەت و ماوەى یاسایى مانەوە لە وڵاتی خوێندن و پەسەندکردنى بڕوانامەکانیان.