سبه‌ی ته‌واوی مووچه‌ی هه‌رێم له به‌غداوه ره‌وانه‌ی هه‌ولێر ده‌كرێت
پاره‌كه ده‌گات
K24 – هه‌ولێر:
بڕیاره سبه‌ی مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان له به‌غداوه ره‌وانه‌ی هه‌ولێر بكرێت، دوای ئه‌وه‌ی له لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رێكی گشتیی له وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدراڵ ئاسته‌نگ بۆ ناردنی درووست كرابوو.
له‌و باره‌یه‌وه، به‌شیر حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، له 27ی شوباتدا نووسراوێكی ره‌سمیمان ئاراسته‌ی وه‌زیری دارایی حكومه‌تی عێراق كرد و تێیدا روونمان كرده‌وه، ئه‌و نووسراوه‌ی له 15ی یه‌كی 2020 به ناوی لیژنه‌ی نه‌زاهه ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌ت كراوه، نووسراوێكی كه‌سیی بووه و لیژنه‌ی نه‌زاهه هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته نه‌كردووه، بۆیه ناكرێت كاری پێ بكرێت.
روونیشیكرده‌وه، له وه‌ڵامی ئه‌و نووسراوه‌دا، وه‌زاره‌تی دارایی به نووسراوێكی ره‌سمی رایگه‌یاندووه، سبه‌ی پشكی هه‌رێمی كوردستان له مووچه ره‌وانه‌ی هه‌ولێر ده‌كرێت.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی له لێدوانێكی بۆ رۆژنامه‌نووسان له عه‌ممانی پایته‌ختی ئوردن رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ وه‌زیری دارایی عێراق قسه‌مان كردووه و دیاره به‌ڕێوبه‌رێكی گشتی نه‌یویستووه واژوو له‌سه‌ر بڕیاری وه‌زیر بكات و پێی وابووه ده‌توانێت ناردنی مووچه بۆ هه‌رێمی كوردستان رابگرێت و ئه‌و پرسه چاره‌سه‌ر كراوه و مووچه‌كه دێت. هیوادارم ئه‌و مووچانه به زووترین كات بگات بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌ت ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه بكات.
له هه‌رێمی كوردستان وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه له دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 11ی ساڵی رابردوو.