ئه‌ردۆغان: تره‌مپ ده‌یپرسی ئایا نه‌وت له قامشلۆ هه‌یه
تره‌مپ له باره‌ی پوتنه‌وه پرسیویه‌تی
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئاشكرایكرد، له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكادا، دۆناڵد تره‌مپ لێی پرسیوه ئایا نه‌وت له قامشلۆ هه‌یه یان نییه.
له باره‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌وه، كه رۆژی هه‌ینی له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ ئه‌نجامیدا، ئه‌مڕۆ له وتارێكدا ئه‌ردۆغان ئاشكرایكرد، تره‌مپ له قسه‌كانیدا پرسیاری له ئه‌ردۆغان كردووه، ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا پێشبینی چی ده‌كات و چی ده‌وێت؟
هه‌روه‌ها گوتی: باسی نه‌وتی قامشلۆم بۆ تره‌مپ كرد و ئه‌ویش پرسیاری كرد، هه‌ر به راست نه‌وت له قامشلۆ هه‌یه؟ منیش وتم: به‌ڵێ نه‌وتی هه‌یه به‌ڵام كه‌متره له‌و نه‌وته‌ی له دێرزوور هه‌یه.