رەزامەندی لەسەر ناوێك بۆ شەقامی 100 مەتری سلێمانی درا
لەلایەن شارەوانی پێشنیاز كرابوو
K24 - سلێمانی
پارێزگاری سلێمانی رەزامەندی دا كە ناوی شەقامی 100 مەتری سلێمانی ناو بنرێت (شاڕێی بابان).
بە گوێرەی راگەیەندراوێكی پارێزگای سلێمانی دوێنێ د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر پێشنیازی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی و ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی بە ناونانی شەقامی 100 مەتری سلێمانی بە (شاڕێی بابان) وەک هێمایەک بۆ رۆڵی میرنشینی بابان.
لە ماوەی رابردوودا حكومەتی ھەرێمی كوردستان بڕیاریدا كە كارەكانی پڕۆژەی 100 مەتری سلێمانی دەست پێبكاتەوە.