بەرپرسێكی ئێران بە كۆرۆنا گیانی لەدەستدا
دایكیشی بەو ھۆكارەوە گیانی لەدەستدا
K24 - ھەولێر
ئەندامێكی ئەنجومەنی دیاریكردنی بەرژەوەندییەكانی ئێران بەھۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.
سەید محەمەد میرمحەمەدی، ئەندامی ئەنجومەنی دیاریكردنی بەرژەوەندییە باڵاكانی ئێران بەھۆی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.
ھەفتەی رابردووش دایكی میرمحەمەدی كە دەكاتە خوشكی ئایەتوڵڵا شوبەیری زەنجانی لە مەرجەعە ئاینییەكانی دیاری ئێران بە ھۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی لەدەستدابوو.