ئیدارەی راپەڕین زیاتر لە 27 ملیۆن دینار بۆ وەزارەتی دارایی دەگێڕێتەوە
چالاكییەكان راگیران
K24 - رانیە
ئیدارەی راپەڕین ئەو بڕە پارەیەی بۆ وەزارەتی دارایی گێڕایەوە كە بە مەبەستی چالاكییەكانی یادی راپەڕین بۆیان خەرج كرا بوو، كە بەھۆی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی كۆرۆنا چالاكییەكان راگیران.
بەگوێرەی ئەو پسولەی وەرگیرانی پارە كە وێنەیەكی دەست كوردستان24 كەوتووە، ئیدارەی راپەڕین بڕی 27 ملیۆن و 230 ھەزار دیناری بۆ گەنجینەی رانیە گێڕایەوە كە وەزارەتی دارایی بە مەبەستی ئەنجامدانی چالاكییەكانی یادی راپەڕین بۆ ئیدارەكە خەرجی كردبوو.
ئەمەش دوای دێت كە حكومەتی ھەرێمی كوردستان بڕیاریدا بە راگرتنی ھەموو چالاكی و بۆنەكان و كۆبوونەوەی ھاووڵاتییان بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی كۆرۆنا.

