ئێران ئاماری نوێی تووشبووان بە كۆرۆنا بڵاودەكاتەوە

ژمارەی مردووان زیادیكردووە

K24 - ھەولێر

بەگوێرەی دوایین ئامار، 12 کەسی دیکە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لەدەستدا و ژمارەی گیان لەدەستدانیش گەیشتە 66 کەس.

ئەمڕۆ وەزیری تەندروستی ئێران لە راگەیاندراوێکدا ئاشکراشی کرد، کە لە 24 کاتژمێری رابردوودا 12 کەسی دیکە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی گیان لەدەستدانیش بەهۆی ڤایرۆسەکە لەو وڵاتە گەیشتە 66 کەس.

وەزارەتی تەندروستی ئێران ئاماژەی بەوەشکرد، کە 514 کەسی دیکەی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون و ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسەکە گەیشتە هەزار و 501 کەس.