ده‌ستگیركراوێكی داعش به تاوانی ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر كچێكی ئێزدی له‌سێداره ده‌درێت
به دیاری پێی دراوه
K24 – هه‌ولێر:
دادگای تاوانه‌كانی كه‌رخ له به‌غدا سزای له سێداره‌دانی به‌سه‌ر ده‌ستگیركراوێكی داعشدا سه‌پاند، دوای ئه‌وه‌ی تاوانبار كرا به ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر كچێكی ئێزدی.
ئه‌و چه‌كداره ده‌ستگیركراوه‌ی داعش نازناوی "ئه‌بو هومام"ی له خۆی ناوه و له سه‌روبه‌ندی داگیركردنی شنگالدا له (3ی ئاب/ ئۆگستی 2014) ده‌ستدرێژی سێكسی كردووه‌ته سه‌ر كچێكی ئێزدی.
ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا روونیكردووه‌ته‌وه، كچێكی ئێزدی سكاڵای له دژی ئه‌و چه‌كداره‌ی داعش تۆمار كردووه و له سكاڵاكه‌یدا رایگه‌یاندووه، چه‌كدارانی داعش له پای برینداربوونی ئه‌و چه‌كداره ئه‌میان پێ به‌خشیوه.
بڕیاره‌كه‌ی دادگا له‌سه‌ر بنه‌مای مادده‌ی چواره‌م، له یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر ژماره 13ی ساڵی 2005 ده‌رچووه.