پۆلیسی هه‌ولێر دوو كه‌س ده‌گوازێته‌وه بۆ كه‌ره‌نتینه
له ئێران گه‌ڕاونه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
راگه‌یاندنی پۆلیسی هه‌ولێر ئاشكرایكرد، ئه‌مڕۆ دوو كه‌سی دانیشتووی هه‌ولێر گواستراونه‌ته‌وه بۆ كه‌ره‌نتینه.
له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، پۆلیسی هه‌ولێر بڵاویكردووه‌ته‌وه، "دوا بەدوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیسی هەولێر بە بوونی دووکەس کە بەشێوەیەکی نا یاسایی لە ئێرانەوە گەڕابوونەوە شاری هەولێر، توانرا دووکەسەکە دەست بەسەر بکرێن".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه، ئه‌و دوو كه‌سه نیشته‌جێی "گەڕەکی راستی بوون بە ناوەکانی (س.ت.ر) و (ا.ع.ع ) دواتر رادەستی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر کران و گواسترانەوە بۆ شوێنی پشکنین و چاودێری کردنیان".