ته‌ندروستی سلێمانی روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه
هیچ كه‌س به كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ست نه‌داوه
K24 – سلێمانی:
به‌ڕێوبه‌ری گشتی تەندروستی سلێمانی، سه‌باح نه‌سره‌دین ئه‌حمه‌د له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ كوردستان24 نێردراوه ره‌تیكرده‌وه، هیچ هاووڵاتییه‌ك به هۆی كۆرۆناوه له سلێمانی كۆچی دوایی كردبێت.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه:
1- دڵنیای دەدەین بە هاووڵاتیانی شاری سلێمانی هیچ نەخۆشێک لە شاری سلێمانی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە کۆچی دوایی نەکردووە.
2- ئەو نەخۆشەی ئه‌مڕۆ کۆچی دوایی کردووە لە شاری سلێمانی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای بۆ کراوە و پشکنینەکەی نەرێنی بووە.