وه‌زیری ته‌ندرووستی هه‌رێم: ره‌وشی تووشبووانی كۆرۆنا جێگیره
پێنجه‌م حاڵه‌تی كۆرۆنا تۆمار كراوه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ته‌ندرووستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سامان به‌رزنجی رایگه‌یاند، كه‌سێكی دیكه له سلێمانی تووشی كۆرۆنا بووه و ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له سلێمانی گه‌یشتووه‌ته پێنج كه‌س.
سامان به‌رزنجی گوتیشی: باری ته‌ندرووستی ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی كۆرۆنا بوون جێگیره.
روونیشیكرده‌وه، تا ئێستا پشكنین بۆ 89 كه‌س كراوه و له‌و ژماره‌یه پێنجیان هه‌ڵگری كۆرۆنا بوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كونسوڵخانه‌ی چین له هه‌رێمی كوردستان به‌ڵێنی داوه 200 هه‌زار ماسكی خۆپارێزی پێشكه‌ش به وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی بكات.
هه‌روه‌ها گوتی: پێویسته له شوێنه گشتییه‌كان و له كاتی نزیكی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا، هاووڵاتیان رێنمایی تایبه‌ت به خۆپارێزی به‌كار بهێنن.