23 پەرلەمانتاری ئێران تووشی كۆرنا بوونە
ئەنجامی پشكنینەكەیان راگەیەندرا
K24 - ھەولێر
جیگری سەرۆكی پەرلەمانی ئێران ئاشكرای دەكات، 23 پەرلەمانتار تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونە.
ئەمرۆ سێشەممە عەبدولرەزا میسری، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی ئێران لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، كە وەڵامی پشكنینی 23 پەرلەمانتار ئەرێنی دەرچووەو ئێستا ئەو پەرلەمانتارانە ھەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنان.
جێگری سەرۆكی پەرلەمانی ئێران ئاماژەی بەوەشدا، ڤایرۆسی كۆرۆنا بە ھەموو ئێراندا بڵاوبووەتەوەو داواش لە خەڵك دەكات لە ماڵەكانیاندا بمێننەوەو پەیوەندییەكانیان لەگەڵ دەوروبەری خۆیان بپچڕێنن.