په‌رله‌مانی توركیا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نهێنی له باره‌ی ئیدلبه‌وه ئه‌نجام ده‌دات
ناوه‌ڕۆكی تا 10 ساڵ نهێنی ده‌بێت
K24 – هه‌ولێر:
به مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی پێشهاته مه‌یدانییه‌كانی ئیدلب و هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌یان، په‌رله‌مانی توركیا دانیشتنێكی نهێنی له باره‌ی ئیدلبه‌وه رێكده‌خات.
له دانیشتنه‌كه‌دا، وه‌زیری به‌رگری، خلووسی ئاكار وته‌یه‌ك سه‌باره‌ت به گۆڕان و پێشهاته مه‌یدانییه‌كانی ئیدلب پێشكه‌ش ده‌كات و باسی ئۆپراسیۆنی نوێی سوپای توركیا له باكووری خۆرئاوای سووریا ده‌كات.
پێشبینیش ده‌كرێت، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوشئۆغلۆ له باره‌ی جوڵه‌ی دیپلۆماسی توركیا سه‌باره‌ت به قه‌یرانی سووریا و ره‌وشی ئیدلب وتارێك پێشكه‌ش بكات.
به گوێره‌ی رێكاره پرۆتۆكۆلییهكان، ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه بۆ ماوه‌ی (10) ساڵ به نهێنی ده‌مێنێته‌وه و ئاماده‌بووانی دانیشتنه‌كه ده‌بێت سوێند بخۆن دزه به هیچ زانیارییه‌ك نه‌كه‌ن.