ئەردۆغان لەبارەی پەنابەران بڕیارێكی نوێ دەدات
ویستی فشار بخاتە سەر یەكێتی ئەوروپا
K24 - ھەولێر
سەرۆك كۆماری توركیا بڕیاریدا كە رێگری بكرێت لە چوونی پەنابەران لە سنووری توركیاوە بۆ یۆنان.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، بڕیاریدا چیدیكه رێگه‌نه‌ده‌ن هیچ په‌نابه‌رێك له‌سه‌ر سنووره‌كانی توركیاوه بچنه نێو یۆنانه‌وه.
ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌ردۆغان له‌كاتێكدایه كه ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه توركیا بۆ فشارخستنه سه‌ر یه‌كێتی ئه‌وروپا، بڕیاری كردنه‌وه‌ی سنووره‌كانی توركیای به رووی په‌نابه‌راندا كرده‌وه، تاوه‌كو به شه‌پۆل بچنه نێو یۆنانه‌وه و ئه‌مه‌ش قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی بۆ یۆنان و وڵاتی دیكه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپای دروست كرد.