حكومه‌ت رێكاره‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا چڕتر ده‌كاته‌وه
هاووڵاتیان ستایشی هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت ده‌كه‌ن
K24- هه‌ولێر:
حکومەتی هەرێمی کوردستان هەوڵەکانی بۆ روبەروبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا چڕ دەکاتەوە، هاووڵاتیانی هه‌ولێر و سلێمانیش هەوڵه‌كانی سەرۆکی حکومەت و ئەنجوومەنی وەزیران بەرزدەنرخێنن و داواش دەکەن، رێنمایەکان وەك خۆیان جێبەجێ بکرێن.
لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش دەڵێن: سەرۆکی حکومەت هەموو پاڵپشتیەك و پێداویستیەکی بۆ روبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسەکە بۆ دابین کردووە.
دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چین و ئێران و به‌شى زۆرى وڵاتانى جيهان، حکومەتی هەرێمی کوردستان به خودى سەرۆکی حکومەته‌وه بە چڕی بەرنامەی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەکەیان دانا, هاووڵاتیانيش دەڵێن: ئەم هەوڵانە بوونە هۆی ئەوەی به به‌راورد به وڵاتانى دراوسێ، هەرێمی کوردستان کەمترین حاڵەت تۆماربكات و داوا دەکەن، رێنمایەکان وەك خۆیان جێبەجێ بکرێن و زیاتر بکرێن.
هاوكات هاووڵاتیانی سلێمانیش جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، ئەو رێکارانەی حكومه‌تی هه‌رێم نەبوایە، لەوانەیە وەك پێویست رێوشوێن نەگیرایەتەبەر و قوربانی زۆر دەبوو، ده‌شڵێن: ھۆکارەکەشی جدیەتەکەی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستانە توێژەرانیش ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، دەبێت ھاوڵاتیان رێنماییەکان به هه‌ند وەربگرن و ترسیان لەجێبەجی کردنی نەبێت.
H.B