سلێمانی.. ئه‌و نه‌خۆشخانه‌ی خێرخوازان بنیاتیاننا ده‌رگای ده‌كرێته‌وه
ژماره‌یه‌ك خێرخواز بنیاتیانناوه
K24 – سلێمانی:
نه‌خۆشخانه (65) قه‌ره‌وێڵه‌ییه‌كه‌ی سلێمانی، كه له سه‌ر ئه‌ركی ژماره‌یه‌ك خێرخوازی شاری سلێمانی له ماوه‌ی ته‌نیا (10) رۆژدا درووستكرا، ته‌واو كراوه و ئاماده‌كراوه بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی به‌و كه‌سانه‌ی تووشی په‌تا و ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونه.
ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه، له‌سه‌ر ئه‌ركی خێرخوازان، حاجی سالار ئه‌حمه‌د شاسوار، حاجی ئاكۆ حاجی ره‌زا، شێخ محه‌مه‌د شێخ مسته‌فا و ره‌هێڵ وه‌ستا جه‌لیل به هاوكاری چه‌ند كه‌سایه‌تی و كۆمپانیایه‌كی دیكه‌ی خێرخوازی درووستكراوه.

به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، نه‌خۆشخانه‌كه راسته‌وخۆ له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت و تایبه‌ت ده‌كرێت به تووشبووانی كۆرۆنا.
خێرخوازه‌كان، كه تێچووی نه‌خۆشخانه‌كه‌یان دابین كردووه، باس له‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه تایبه‌ت ده‌كرێت به نه‌خۆشییه گواستراوه و په‌تاكان و له دوای كۆرۆناش له ئه‌رك و خزمه‌ت به‌رده‌وام ده‌بێت.