حکومەت و پەرلەمانی کوردستان ھەماھەنگی زیاتر بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا دەکەن

هێمن هه‌ورامی: په‌رله‌مان پاڵپشتی ته‌واوی بڕیار و رێكاره‌كانی حكومه‌ت ده‌كات

K24- هه‌ولێر:

حکومەت و پەرلەمانی کوردستان، بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا ھەماھەنگی زیاتر دەکەن، پەرلەمان پاڵپشتی تەواوی بڕیار و رێکارەکانی حکومەت دەکات، ئەو رێکار و بڕیارانەی حکومەت لە ماوەی رابردوو دەری کردوون، بە تەواوی جێگای ره‌زامه‌ندی پەرلەمانی کوردستانن و بۆ ھەر ئەگەرێك لە رێگای لیژنە تایبەتمەندەکانەوە، ئامادەن ھاوکاری حکومەت بکەن.

له‌كاتێكیشدا رێژەیەکی زۆری ھاوڵاتیان پابەندی بڕیار و رێنماییەکانی حکوومەتن، وەزارەتی تەندرووستی داوا دەکات، ھاووڵاتیان لە رێكاره‌كانی خۆپارێزی سڵ نەکەنه‌وه‌ و بەردەوام بن، چونکە تووشبوونی ھەر کەسێك بەو ڤایرۆسە راستەوخۆ کاریگەری لەسەر دەورووبەریان دەبێت.

لە ماوەی 3 ھەفتەی رابردوودا حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەردەوام رێنمایی تایبەت بە خۆپارێزی بڵاوکردۆتەوە، رێکارەکانی خۆپارێزیش رۆژ دوای رۆژ توندتر دەبن، بەو ئامانجەی ھەرێمی کوردستان بە کەمترین بەرکەوتە، لەو ڤایرۆسە کوشندەیە رزگاری بێت.

H.B