تورکیا تۆمارکردنی یەکەم حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنای راگەیاند

لە ئەوروپا بووە

K24 – هه‌ولێر:

ئەمڕۆ چوارشەمممە، تورکیا یەکەم حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنای تۆمار کرد.

فەهرەتین کۆجا، وەزیری تەندروستی لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "پیاوێک لە تورکیا پشکنینی ڤایرۆسەکەی بۆ کراوە و پۆزەتیڤ دەرچووە".

راشیگەیاند: "کەسەکە لە ئەوروپاوە تووشی ڤایرۆسەکە بووە و ئێستا بە تەواوەتی جیاکراوەتەوە".

ئاماژەی بەوەشدا، تەندروستی نەخۆشەکە باشە و هەموو خێزان و ئەوانەی تێکەڵبوونی لەگەڵی، خراونەتە ژێر چاودێریی.

وەزیری تەندروستی داوای لە هاووڵاتیان کرد، گەشت بۆ هیچ وڵاتێک نەکەن مەگەر ئەوەی زۆر پێویست بێت.

AA