جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆك كۆماری ئێران تووشی كۆرۆنا بوو
لیسته‌كه چه‌ندین وه‌زیر و به‌رپرسی پله باڵا له‌خۆ ده‌گرێت
K24- هه‌ولێر:
میدیاكانی ئێران تووشبوونی ئیسحاق جهانگیری، جێگری یه‌كه‌می حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران به ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یاند.
ئاژانسی هه‌واڵی "فارس" له ئێران بڵاویكرده‌وه، ئیسحاق جهانگیری، جێگری یه‌كه‌می حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه.
وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، ئێستا جهانگیری له شوێنی تایبه‌ت كه‌ره‌نتینه كراوه و له ژێر چاودێری پزیشكیدایه.
ئاژانسی فارس نیوز لیستی به‌رپرسه تووشبووه‌كانی ئێران به ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه، كه دیارترینیان ئیسحاق جهانگیری، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆك كۆماری ئێران، ره‌زا ره‌حمانی، وه‌زیری پیشه‌سازی و بازرگانی، عه‌لی ئه‌سغه‌ر مونسا، وه‌زیری رۆشنبیری و گه‌شتوگوزار و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی پله باڵای ئه‌و وڵاته‌ن.
ئاشكراشیكرد، سه‌رجه‌م به‌رپرسه تووشبووه‌كانی كۆماری ئیسلامی به ڤایرۆسی كۆرۆنا له شوێنی تایبه‌ت كه‌ره‌نتینه كراون و له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به دۆخی ته‌ندروستیان بكات.
H.B
ONLINE