پێشبینی دەکرێت 5 بۆ 10 ھەزار کەس لە بەریتانیا تووشی کۆرۆنا بن
"ژمارەی راستەقینەی توشبوان زۆر لەو زیاترە کە لە تاقیگەکانەوە رادەگەیەنرێن"
K24- ههولێر:
پاتریك ڤاڵانس، راوێژکاری زانستیی بۆریس جۆنسن، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: تا ئێستا ٥٩٠ حاڵەت لە بەرتیانیا تۆمارکراون، بەڵام ئەگەری ئەوە ھەیە کە لە چەند رۆژی داھاتوودا 5 بۆ 10 ھەزار کەس تووشی ڤایرۆسەکە بن.
بۆریس جۆنسن سەرۆك وەزیرانی بەریتانیاش دەڵێت: ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چەند مانگی داھاتوودا زۆر زیاتر بڵاودەبێتەوه و بەداخەوە زۆرێك لە ئازیزانمان پێشوەختە لە دەست دەدەین.
جۆنسن دووپاتی كردهوه، "روونە کە ڤایرۆسی کۆرۆنا، کۆڤید ١٩ لە چەند مانگی داھاتوو بەردەوام دەبێت لە بڵاوبوونەوەی بە ھەموو جیھاندا و لەناویشیاندا وڵاتەکەی ئێمەش. ئەوەی پێمان کرابێت کردومانە بۆ کۆنترۆڵکردنی".
گوتیشی: "ئێستا ڤایرۆسەکە بووەتە پەتا و ژمارەی توشبوان زۆر بە خێرایی زیاد دەکات. بەدڵنیاییەوە ژمارەی راستەقینەی توشبوان زۆر لەو زیاترە کە لە تاقیگەکانەوە رادەگەیەنرێن".
ههروهها جهختی كردهوه، "دهمهوێ بەروونی پێتا بڵێم: ئەمە خراپترین قەیرانی تەندروستی ئەم سەدەیە. ھەندێك وەك پەتای وەرزی سەیری دەکەن، بەڵام بەداخەوە ئەمە راست نیە و زۆر مەترسیدارترە و زیاتریش بڵاودەبێتەوە. با بەڕاشکاوانە پێتان بڵێم: کە ھەندێك لە ئازیزەکانتان پێشوەختە لەدەست دەدەن".
H.B