تره‌مپ كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ تووشبوویه‌كی كۆرۆنا هه‌بووه‌

"هه‌موو رێكارێك بۆ پاراستنی تره‌مپ گیراونه‌ته‌ به‌ر"

K24- هه‌ولێر: ‌

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمه‌ریکا لەگەڵ راوێژکارێکی سەرۆکی بەرازیل کۆبوونەوەی ھەبووە و دوای پشکنین دەرکەوتووە ئەو بەرپرسە بەرازیلیە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.

لە راگەیەندراوێکدا ئۆفسی سەرۆکایەتی بەرازیل ھەواڵەکەی پشتراستکرده‌وە و دڵنیاییدا، ھەموو رێکارێکیان گرتووەتەبەر، بۆ ئەوەی سەرۆك ترەمپ پارێزراو بێت.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، چه‌ندین به‌رپرسی پله‌ باڵای وڵاتان و كه‌سه‌ نزیكه‌كانیان تووشی ئه‌و په‌تایه‌ هاتوون، دواجاریش خێزانی جەستن ترۆدۆ، سەرۆك وەزیرانی کەنەدا بە گومانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا پشکنینی بۆ دەکرێت و سەرۆك وەزیرانی کەنەداش لە ماڵەوە کارەکانی جێبەجێ دەکات و لە ماڵ ناچێتە دەرەوە.

H.B