به‌رپرسێكی دیكه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئێران به هێرشه‌كه‌ی سه‌ر بنكه‌ی تاجی تۆمه‌تبار ده‌كات
"ئه‌مه‌ریكا دەتوانێت لەگەڵ حکومەتی عێراق بگەینە تێگەیشتن"
K24- هه‌ولێر:
کێنێت مەکێنزی، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمه‌ریکا دووپاتیكرده‌وه: ئەگەرێکی زۆر بەھیزە ئێران و میلیشیاکانی سەر بەو وڵاتە ھێرشەکانی سەر بنکەی سەربازی تاجییان ئەنجامدابێت.
مەکێنزی گوتی: ئێران دەیەوێت لە رێگەی ئەم ھێرشانەوە ئەمه‌ریکا لە عێراق بکاتە دەرەوە، بەڵام دەتوانین لەگەڵ حکومەتی عێراق بگەینە تێگەیشتن و لە عێراق نەکشێینەوە.
پێشتریش گابریال سۆما، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی راوێژكاریی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، گفتوگۆكانی ناوخۆی واشنتن بۆ میكانیزمی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی تاجی له عێراق چڕ كراونه‌ته‌وه.
سۆما گوتیشی: "پێشبینی ده‌كرێت وه‌ڵامی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌و هێرشه مووشه‌كییه زۆر له كوشتنی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی پێشووی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی به‌هێزتر بێت و گفتوگۆكان له‌مباره‌یه‌وه به‌رده‌وامن".
هه‌ر ئه‌مڕۆش مارك ئیسپه‌ر، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا دووپاتیكرده‌وه، "هه‌موو بژارده‌یه‌ك له‌به‌رده‌م ئه‌مه‌ریكا بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشی سه‌ر تاجی كراوه‌ن".
ئیسپه‌ر گوتیشی: "هێرشه‌كه له‌لایه‌ن میلیشیاكانی سه‌ر به ئێرانه‌وه ئه‌نجامدراوه" و دووپاتیكرده‌وه، "سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكی پێداوم، بۆ ئه‌وه‌ی بڕیار له‌سه‌ر چۆنیه‌تی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و هێرشه و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی دوو سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی و یه‌كێكی به‌ریتانی له‌و هێرشه‌دا بده‌م".
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا جه‌ختیشی كرده‌وه، "به هه‌موو توانایه‌ك رووبه‌ڕووی هێرشه‌كان ده‌بینه‌وه و رێگه ناده‌ین هێرش بكرێته سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان و هاوپه‌یمانه‌كانمان له عێراق".
H.B