چین لە کۆنترۆڵکردنی تەواوەتی کۆرۆنا نزیك دهبێتهوه
له ماوهی 24 كاتژمێری رابردوودا تهنیا 8 حاڵهتی تووشبوون تۆماركراون
K24- ههولێر:
چین لە کۆنترۆڵکردنی تەواوەتی کۆرۆنا نزیکبووەتەوە و وەزارەتی تەندروستی ئهو وڵاته رایگەیاند: رۆژ دوای رۆژ ژمارەی حاڵەتەکانی توشبون بە ڤایرۆسەکە کەمتر دەبێتە.
دووپاتیشی كرهوه، كهمبوونهوهی رێژهی تووشبوون بهو پهتایه بهشێویهكه، كه لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا تەنیا ٨ حاڵهتی توشبوون تۆمارکراون.
گوتیشی: ئێستا بە پێچەوانەی سەرھەڵدانی ڤایرۆسەکە، چین رێکاری توندی گرتووەتەبەر، بۆ ئەوەی ڤایرۆسەکە لە وڵاتانی دیکەوە نەگەرێتەوە بۆ چین.
H.B