ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی رۆژئاوای هه‌ولێر ده‌ستگیركرا
رووبه‌ڕووی دادگا ده‌كرێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
قائیمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر، نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، تۆمه‌تباری رووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی رۆژئاوای هه‌ولێر ده‌ستگیركراوه و رووبه‌ڕووی دادگا ده‌كرێته‌وه.
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید گوتیشی: لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و حكومه‌ت هه‌موو هه‌وڵێكیان خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ جێبه‌جێكردنی رێنمایی و رێكاره‌كان، ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه ئه‌ركی هاووڵاتییه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، راگه‌یاندنی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی رۆژئاوا راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
ئەمڕۆ نیوەڕۆ 13/3/2020 کاتژمێر 01:00ی نیوەڕۆ لەنەخۆشخانەکەمان چەند کەسێک لەکاتی سەردانیان پابەندی رێنمایی نەخۆشخانە نەبوون و لەئەنجامدا دەمەقاڵێیەکی سوک لەنێوانیان روویدا و دوای ماوەیەکی کورت چەند چەکدارێک بێ ئەوەی هەست بەبەرپرسیارەتی بکەن هێرشیان کردە سەر نەخۆشخانە و لەئەنجامدا چەند کارمەندێکی پرسگەو پاسەوانانی نەخۆشخانەکەمان بەسوکی بریندار بوون و دواتر بابەتەکە رێچکەی یاسایی خۆی وەرگرت و سەرپێچیکاران رادەستی یاسا کران بۆ لێپێچینەوە.
سوپاس بۆ خوا رەوشەکە زۆر ئارامە و لەکاتی ئێستادا لەنەخۆشخانەکەمان سەرجەم خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان بەشێوەیەکی ئاسایی و رێک و پێک پێشکەش دەکرێت.
بەهیوای تەندروستیەکی باش بۆ هاووڵاتیان
راگەیاندنی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوا
هه‌روه‌ها به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی هه‌ولێر له‌و باره‌یه‌وه راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه
ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر
ئەمڕۆ 2020/3/13کاتژمێر 01:00 ی نیوەڕۆ لەنەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر چەند کەسێک لەکاتی سەردانیکردنیان بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوا پابەندی ڕێنمایی نەخۆشخانە نەبوون و لەئەنجامدا دەمەقاڵێیەکی سوک لەنێوانیان ڕوویدا و دوای ماوەیەکی کورت چەند چەکدارێک بێ ئەوەی هەست بەبەرپرسیارەتی بکەن هێرشیان کردە سەر نەخۆشخانە و لەئەنجامدا چەند کارمەندێکی پرسگە و پاسەوانانی نەخۆشخانەکەمان بەسووکی بریندار بوون بۆ ئەم مەبەستە لە پارێزگای هەولێر لێژنەیەک پێک هاتووە بۆ لێکۆڵینەوە و سزادانی سەرپێچیکاران و لە ئێستادا بابەتەکە ڕێچکەی یاسایی خۆی وەرگرتووە و سەرپێچیکاران رادەستی یاسا کران، ئێستاکە رەوشەکە ئارامە و نەخۆشخانە بەڕێکاری کارەکانی خۆی دەروات و سەرجەم خزمەتگوزاریە تەندروستییەکان بەشێوەیەکی ئاسایی وڕێک و پێک پێشکەش بە هاونیشتیمانیان دەکرێت، بەهیوای تەندرووستییەکی باش بۆ هاووڵاتیان.
راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر
2020/3/13