سەربازگەی تاجی مووشەك باران كرا
ئەمڕۆ 20 مووشەك ئاراستەی سەربازگەی تاجی كرا
K24 - ھەولێر
ئەمڕۆ جارێكی دیكە سەربازگەی تاجی لە بەغدا مووشەك باران كرا.
سەرچاوەیەك رایگەیاند، ئەمڕۆ 20 مووشەك ئاراستەی سەربازگەی تاجی كرا.
ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەكانی عێراق ئاشكرای كرد، لەو ھێرشەدا 2 سەربازی عێراقی بریندار بوون.
لە چەند رۆژی رابردوودا بەھۆی مووشەك بارانكردنی سەربازگەی تاجی، دوو سەربازی ئەمەریكی و بەریتانی گیانیان لەدەستدا. دواتر فڕۆكەكانی ھاوپەیمانان لە سنووری عێراق - سووریا، ھێزەكانی حەشدی شەعبیان بۆردومان كرد و زیاتر لە 20 چەكداری حەشدیان كوشت.