ئەپڵ هەموو کۆگا و فرۆشگاکانی دەرەوەی چینی داخست
وانەیەک لە چین فێربووین
K24- هەولێر:
تیم کوک، سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای ئەپڵ رایگەیاند، تا 27ـی ئەم مانگە، هەموو فرۆشگاکانی ئەپڵ لە دەرەوەی چین بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا دادەخرێن.
دەشڵێت، هەنگاوەکان لە چین فێربووین لەبارەی کۆنتڕۆڵکردنی ڤایرۆسەکە و ئێستا لە چین فرۆشگاکانمان کراوەن.
ئاماژە بەوەش دەکات، باشترین رێگا بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا کەمکردنەوەی جەنجاڵییە.
دووپاتیشکردەوە، هەموو شتێک بۆ پاراستنی کارمەندانیان دەکەن.
AFP
H.J