ئاماری تووشبوان بە کۆرۆنا لە تورکیا بەرزبووەوە

کەسێک لە عومرە گەڕاوەتەوە هەڵگری ڤایرۆسەکە بوو

K24- هەولێر:

فاهرەتین کۆجا، وەزیری تەندروستی تورکیا لە تویتێکدا بڵاویکردەوە، بەداخەوە هاووڵاتییەک کە هەفتەی پێشوو لە عومرە گەڕابوەوە، دوای پشکنین دەرکەوت، هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە.

دەشڵێت، ئەو کەسانەی لە دەرەوە سەردانی تورکیا دەکەن، دەبێت کەرەنتین بکرێن، چونکە پشکنینی پلەی گەرمی مانای ئەوە نییە کەسەکە ڤایرۆسەکەی نییە.

بەم کەسەوە، ژمارەی تووشبوان لە تورکیا بۆ شەش حاڵەت بەرزبووەوە، وەک گرتنەبەری رێکاری نوێش، بۆنە و ئاهەنگەکانی مانگی ئادار ناگێڕدرێن و قوتابخانەکان دادەخرێن.

 AA