روحانی: ئەم رۆژانە دژوارن

رەنگە دۆخەكە درێژە بكێشێت

K24 - ھەولێر

سەرۆك كۆماری ئێران لەبارەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتەكەی و رەوشی ئێستای خەڵك رایگەیاند، ئەم رۆژانە رۆژی دژوارن و رەنگە دۆخەكە درێژە بكێشێت.

حەسەن روحانی، سەرۆك كۆماری ئێران لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "بڕێك پارەمان بۆ خەڵك تەرخان كردووە، چونكە پێم وایە ئەم دۆخەی بەھۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا ھاتووەتە ئاراوە درێژە دەكێشێت، ھاوكات قەرزێكی 4% دەدەینە ھاووڵاتییان".

سەرۆك كۆماری ئێران گوتیشی: "لێرەوە بە خەڵك دەڵێم ئەم رۆژانە رۆژی دژوارن و كێشەی گەورەی ئابووریمان بۆ دروست بووە، بەڵام دڵنیابن كە پێداویستییە سەرەكی و تەندروستییەكان دابین دەكرێت، ھیوادارین خەڵكی ئێمە بە خۆپاراستن و لەبەرچاوگرتنی رێنماییە تەندروستییەكان درێژە بە ژیان بدەن".