ئێران وەڵامی ترەمپ دەداتەوە
ئێران رەتیدەكاتەوە دەستی لە ھێرشەكەی سەر سەربازگەی تاجی ھەبووبێت
K24 - ھەولێر
ئێران لە وەڵامی ترەمپ دا رەتیدەكاتەوە دەستیان لە ھێرشەكەی سەر سەربازگەی تاجی لە عێراقدا ھەبووبێت و بوونی ھێزەكانی ئەمەریكا لە عێراق بە نایاسایی دەزانێت و بە ھۆكاری ناسەقامگیری ناوچەكە ناوی دەبات.
حكوومەتی ئێران دژی لێدوانەكەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا بە تۆمەتباركردنی ئێران لە ھێرش بۆ سەر بنكەی سەربازانی ئەمەریكی لە عێراق، ھاتە دەنگ و دوێنێش باڵیۆزی كاربەرێكەری ئەمەریكای لە تاران بانگھێشتی وەزارەتی دەرەوە كرد. رەتیشیدەكاتەوە ھێرشی سەر بنكەكانی ئەمەریكا لە عێراق بە پاڵپشتیی وڵاتەكەی ئەنجامدرابێت.
رۆژی پێنجشەممە دۆناڵد ترامپ، سەرۆكی ئەمەریكا، ئێرانی بە بەرپرسیار زانی لە ھێرشی سەر ھێزەكانی ھاوپەیمانان لە عێراق كە تیایدا ژمارەیەك سەربازیی ئەمەریكی و بەریتانی كوژران و بریندار بوون. دوێنێ شەممە 14/3/2020 جارێكی دیكە ئەو سەربازگە مووشەكباران كرا و چەند سەربازێكی ئەمەریكی و عێراقی برینداربوون.