ترەمپ لە رێوشوێنەكانی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا رازی نییە

بانکە ناوەندییەکانی دیکەی جیهان لە ئەمەریكا زۆر باشترن

K24 - ھەولێر

ترەمپ، رەخنە لەو رێوشوێنانە دەگرێت، کە لەلایەن بانکی ناوەندی ئەمەریکاوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا گرتوویەتەبەر.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، رەخنەی تووندی لەو رێوشوێنانە گرت کە لەلایەن بانکی ناوەندی ئەمریکاوە بە مەبەستی رووبەڕووبوونەوەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیراوەتەبەر و بە لاواز وەسفیکرد.

ترەمپ راشیگەیاند، بانکە ناوەندییەکانی دیکەی جیهان زۆر باشتر لە بانکی ناوەندی ئەمەریکا رێوشوێنیان گرتووەتەبەر، پێویستە بەهەمان شێواز مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە بکرێت، چونکە تێکڕای سوود لەلای بانکە ناوەندەکانی جیهان بە دوو خاڵ کەمترە لە بانکی ناوەندی ئەمەریکا کە ئەوەش جیاوازییەکی گەورەیە.